له‌م جه‌نگه‌دا ئێران زۆرترین مووشه‌ك و درۆنی ئاڕاسته‌ی ئیمارات كردووه
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كه لە ٢٨ی شوباتەوە ده‌ستیپێكردووه، تاران له وه‌ڵامدا زۆرترین مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیمارات کردووە.
بەپێی داتا‌کان، ئێران نزیکەی سێ هه‌زار و ١٨٦ مووشەک و درۆنی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کردووە. لە نێوان ئه‌و وڵاتانه‌شدا خاکی ئیمارات زۆرترین جار لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.
لە نێوان ٢٨ی شوبات بۆ ١١ی ئادار، هه‌زار و ٧٩٧ مووشەک و درۆن ئاراستەی ئیمارات کراون، کە دەکاتە سەدا ٥٦ی کۆی هێرشەکان بۆ سەر کەنداو.
هه‌روه‌ها کوێت بە ٦٨٢، بەحرەین ٢٨٥، قەتەر ٢٣٧، سعوودیە ١٧٠ و عومان بە زیاتر لە ١٥ مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
ئیسرائیلیش بە زیاتر لە ٦٥٠ مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ لایەکیان ئامارە تەواوەکانیان بە شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی ئاشکرا نەکردووە.
زۆربەی ئەم مووشه‌ك و درۆنانه لەلایەن سیستمەکانی بەرگرییەوە تێکشکێندراون و، تەنیا بەشێکی کەمیان بەر ئامانجەکان کەوتوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
