كاردانه‌وه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك سه‌باره‌ت به گرین‌لاند
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، میت فریدریكسن به''ناشرین و نه‌گونجاو'' وه‌سفكرد كه بۆچوونی كڕینی گرینلاندی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ''نابه‌جێ'' له‌قه‌ڵه‌مدابوو.

Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، میت فریدریكسن به ''ناشرین و نه‌گونجاو'' وه‌سفكرد كه بۆچوونی كڕینی گرینلاندی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ''نابه‌جێ'' له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
دۆناڵد تره‌مپ بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌تی كێنتاكی له باخچه‌ی كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، میت فریدریكسن به ''ناشرین و نه‌گونجاو'' وه‌سفكرد كه بۆچوونی كڕینی گرینلاندی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ''نابه‌جێ'' له‌قه‌ڵه‌مدابوو و گوتی: ''به‌ڕای من ئه‌وه رێگایه‌كی باش نه‌بوو بۆ گوتنی شتێك. ئێمه ته‌نها ده‌مانتوانی بڵێین 'نه‌خێر'. تاكه شتێك كه پێویست بوو بگوترێت ئه‌وه بوو بڵێت 'له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین'. ئه‌مه به‌ئێمه مه‌ڵێن 'ئه‌وه چ بۆچوونێكی نابه‌جێیه'.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا كه‌س ناتوانێت به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه بكات.
هاوکات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌زاران ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و رایگه‌یاند ''ده‌بێت ئه‌ورووپا ئه‌و كه‌سانه وه‌رگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ریان نه‌گرنه‌وه ئه‌وا ئه‌مریكا چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نابێت جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون''.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه له‌گه‌ڵ داعش جه‌نگا و بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كه‌دا بمێننه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه به توركیاشه‌وه زیاتر رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌یش كرد كه دیموكراته‌كان له ئیسرائیل دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و گوتی: ''ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن به دیموكراته‌كان ئه‌وا راستگۆ نین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جوولەکە و ئیسرائیل''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن