سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ: "پێشوازی کردن لە سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سپی جێی شانازییمانە"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکردەکانی دیکە لە بارەی غەززە دیدارێکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و، ڕایگەیاند: "پێموایە خەریکە دەگەینە جۆرێک لە ڕێککەوتن".

Ankara
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان سوپایەکی مەزنی دروستکردووە و، پێشوازی کردنی لە کۆشکی سپیدا جێی شانازییمانە".
لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ پێشوازی لە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
پێش کۆبوونەوەیان، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و سەرکۆمار ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشوازی کردن لە سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سپی و، ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان سوپایەکی مەزنی دروستکردووە و، پێشوازی کردنی لە کۆشکی سپیدا جێی شانازییمانە".
ترەمپ باسی لەوە کرد لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکردەکانی دیکە لە بارەی غەززە دیدارێکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و، ڕایگەیاند: "پێموایە خەریکە دەگەینە جۆرێک لە ڕێککەوتن".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ستایشی هەوڵەکانی سەرکۆمار ئەردۆغانی کرد لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتیی لە ناوچەکەدا و، ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن هەردووکیانەوە (پوتین-زێلێنسکی) ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت. هەموو کەسێک ڕێز لە ئەردۆغان دەگرێت. منیش بە هەمان شێوە".
هەروەها ترەمپ باسی لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کرد و، ڕایگەیاند: "سزاکانم هەڵگرت. بەرپرسی سەرکەوتنەکە (ی سووریا) ئەردۆغان بوو. ئەمە سەرکەوتنێک بوو بۆ تورکیا. لەسەر داوای ئەردۆغان سزاکانم هەڵگرت".
گوتیشی: "سەرکۆمار ئەردۆغان ئەو کەسەیە کە بەرپرسە لە سەرکەوتنی خەباتی ڕووخاندنی سەرکردەی پێشوو لە سووریا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن