سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ واژووکردنی ڕێککەوتنی بازرگانیی لەگەڵ چین ڕاگەیاند

New York
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ڕێککەوتنی بازرگانییان لەگەڵ چین واژوو کردووە، و دەکرێت لەگەڵ هیندستانیشدا ڕێککەوتنێکی گەورە ئەنجام بدەن.
لە چالاکییەکدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ترەمپ باسی لە پرسی ئابووریی کرد.
ترەمپ باسی لەوە کرد وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسنت و وەزیری بازرگانی، هاوارد لوتنیک و نوێنەری بازرگانی، جەیمسۆن گریر زیاد لە کاتی ئاسایی خۆیان کاریان کردووە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان ئەنجام بدەن و، ڕایگەیاند: "هەمووان خوازیاری ڕێککەوتنن".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد چەند مانگێک لەمەوبەر ڕاگەیاندن پرسیاری ئەوەی کرد ئایا کەسێک هەیە لە ڕاستییدا گرنگی پێبدات؟ گوتیشی: "هەر دوێنێ لەگەڵ چین واژوومان کرد. لەگەڵ هەموو کەسێک ڕێککەوتن ناکەین. تەنیا نامەیەک بۆ هەندێکیان دەنێرین و دەڵێین زۆر سوپاستان دەکەین، ڕێژەی سەدا ٢٥، ٣٥، ٤٥ باج دەدەن".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەوەیشی خستەڕوو کە ڕێککەوتنی نایابیان ئەنجامداوە و، ڕایگەیاند: "ڕەنگە ڕێککەوتنێکی زۆر گەورە لەگەڵ هیندستان لە ئارادابێت. هیندستان دەکەینەوە. لە ڕێککەوتنی چینیشدا دەست دەکەین بە کردنەوەی چین. ئەو شتانەی پێشتر هەرگیز نەدەبوون ئێستا دەبن. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتان زۆر باشە".
ترەمپ باسیشی لەو وەبەرهێنان و دروستکردنی کارگەکانە کرد کە لە سایەی پێناسە گومرکییەکان کراون و، ڕایگەیاند: "کۆمپانیای چیپی تێکساس ئینسترومێنتس بڕی ٦٠ ملیار دۆلار لە ئەمریکا خەرج دەکات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن