سەرۆکۆمار ئەردۆغان بۆ بەشداری لە لووتکەی G20 بەرەو ئەفریقای باشوور بەڕێکەوت
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی G20دا، بەرەو کۆماری ئەفریقای باشوور بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەیدا هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئامینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن لەو سەردانەیدا بۆ کۆماری ئەفریقای باشوور.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
