Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤ بەڕێژەی ٤٦،٢ لەسەدا زیادی کردووە و لە ساڵی ڕابردوودا، ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، وڵاتانی G20 نزیکەی لە سەدا ٨٥ی بەرھەمی خۆماڵی و جیھان و لە سەدا ٧٥ی بازرگانی جیھان پێکدەھێنن.
ھەر بەپێی داتاکان، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٦٨ ملیار و ٧٨٩ ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتووەتە ٨٦ ملیار و ٧٨٠ ملیۆن دۆلار.
ھاوکات لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20، گەیشتووەتە ٩٧ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتووەتە ٩٧ ملیار و ٢٤٩ ملیۆن دۆلار.
هەروەها ساڵی ڕابردوو، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20، گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار و ٥٧٠ ملیۆن دۆلار.
لە داتاکاندا ئەوە دەرکەوتووە، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤ بەڕێژەی ٤٦،٢ لەسەدا زیادی کردووە.
