
Arbil
هەولیر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەلایەن سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا، بۆریس جۆنسۆن پێشوازی کرا.
لە درێژەی گەشتەکەی بۆ ئەورووپا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە لەندەن لەلایەن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن پیشوازی کرا.
مستەفا کازمی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە، دۆینێ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن پایتەختی بەریتانیا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ لەندەن، هەروەها لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.رۆژی یەکشەممەی رابردوو، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بەغدای پایتەختی جێهێشت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێك كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆك دەستەی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا.