سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی "ڕێککەوتننامەی شەرم شێخ" کرد
هەریەکە سەرکۆمار ئەردۆغان، سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، واژوویان لەسەر ڕێککەوتننامەکە کرد.

Istanbul
شەرم شێخ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر داوای سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی "ڕێککەوتننامەی شەرم شێخ"دا کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان بەر لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە لە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکەکە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لێکرا و گفتوگۆیان کرد و دواتر بەشداری لە گرتنی وێنەت بە کۆمەڵی سەرکردەکاندا کرد.
دۆناڵد ترەمپ'یش دوای پێشوازی لە سەرکردەکان، بەشداری لە گرتنی وێنە بە کۆمەڵەکەدا کرد.
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر داوای سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی "ڕێککەوتننامەی شەرم شێخ"دا کرد و سەرکردەی وڵاتانی دیکەش لە شوێنەکە ئامادە بوون.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەشدا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترمپ گوتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر هەریەکە لە سەرکۆمار ئەردۆغان، سەرکۆماری میسر سیسی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، واژوویان لەسەر ڕێککەوتننامەکە کرد.