جيهان

سوپای پاسداران: "كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نەوتی ئەمریکا كه‌ لە گەرووی هورمز هۆشدارییەکانی پشتگوێ خست پێكرا"

Ahmet Dursun  | 12.03.2026 - نوێکردنەوە : 12.03.2026
سوپای پاسداران: "كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نەوتی ئەمریکا كه‌ لە گەرووی هورمز هۆشدارییەکانی پشتگوێ خست پێكرا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، لە گەرووی هورمز كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نەوتی سەر بە ئەمریکایان بە ناوی "Safesea Vishnu" پێکاوە کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی هه‌ڵكردووه‌ و هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە.

لەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوه‌ كاته‌کانی بەیانی ئەمڕۆ، تانکەری نەوتی "Safesea Vishnu" کە سەر بە ئەمریکایە، بەهۆی ئەوەی چەندین جار هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە، لە باکووری گەرووەکە پێکراوە.

هاوكات لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌ هاتوچۆی کەشتییەکان لە کەنداوی بەسرە و گەرووی هورمز لەژێر مەترسییەکی گەورەدایە و ئەمریکا بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە دانراوە. جەختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوەتەوە پێویستە کەشتییە بازرگانییەکان پابەندی ڕێساکانی دەریاوانیی ئێران بن بۆ ئەوەی بەر مووشەکەکان نەکەون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın