سوپای سووریا هێزی سەربازی ڕەوانەی هێڵی دێرحافر دەکات کە لە ژێر داگیرکاری یەپەگە/سەدەگەدایە
Halab
حەلەب - AA
سوپای سووریا هێزی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی ناوچەی دێرحافر لە پارێزگای حەلەب دەکات، کە لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگەیە.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی دوایین ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی یەپەگە/سەدەگە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، سوپای سووریا کاروانێکی سەربازیی لە لازقییەوە بۆ ناوچەکە ڕەوانە کرد.
ئاماژە بەوە کرا ئەو کاروانەی کە ئۆتۆمبێلی سەربازیی، مووشەکهاوێژ و تۆپخانەی تێدایە، لە هێڵی دێرحافر لە حەلەب جێگیر دەکرێن، کە لەلایەن حکوومەتی سووریاوە وەک ناوچەی سەربازیی داخراو ڕاگەیاندراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
