سوپای سووریا بەرەو بەنداوی تشرین لە باشووری ڕۆژئاوای منبج بەڕێکەوت
Halab
منبج - AA
بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی بەنداوی تشرین لە باشووری ڕۆژئاوای منبج کە لەژێر داگیرکاریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگەدایە، سوپای سووریا دەستی بە جووڵە کرد.
بەپێی زانیارییەکانی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە منبج، ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەستیان بە کشانەوە لە گۆڕەپانی بەنداوەکە کردووە.
لە کاتێکدا سوپای سووریا بۆ کۆنترۆڵ کردنی بەنداوەکە دەستی بە جووڵە کردووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا، هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هەردوولادا ڕووی نەداوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی کانوونی دووەم سوپای سووریا دژی ڕێکخراوەکە دەستی پێکردووە، ناوبەناو شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوری بەنداوەکە ڕووی دا، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگەکاندا دروست نەبوو.
