سوپای ئیسرائیل ١٠٠ فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیر کرد
- لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ١٠٠ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
Ramallah
کەناری ڕۆژئاوا ــ AA
ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ١٠٠ فەڵەستینییان دەستگیر کرد.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستنییەکان لە شارەکانی نابلوس سەلفیت، جەنین، تۆڵکەرەم، قەلقیلیە، ئەریحا و شارۆچکەکانی عەزیرییە و ئەبو دیس لە کەناری ڕۆژئاوا، ئەنجامداوە.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ١٠٠ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
