سوپای ئیسرائیل: لە ئێران هێرش کراوەتە سەر زیاتر لە سێ هەزار ئامانج
Tel Aviv
تەل ئەبیب - AA
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، لەو هێرشە هاوبەشانەی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامیان داون، زیاتر لە سێ هەزار ئامانجیان لە ئێران پێکاوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکانی حکوومەتی تاران بەردەوامن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەو هێرشانەی لە ٢٨ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا دەستیان پێکردووە، هێرشیان کردووەتە سەر سێ هەزار ئامانج لە ئێران.
