سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە کەرتی غەززە خاپوور کرد کە نووسینگەکانی AP و کەناڵی ئەلجەزیرەی تێدابوو

Gazze
کەرتی غەززە - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، لە کەرتی غەززە هێرشیان کردە سەر باڵەخانەیەکی بەرز و رووخاندیان، کە نووسینگەکانی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس (AP) کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە و کەناڵی ئەلجەزیرە کە ناوەندەکەی لە قەتەرە لە نێویدا بوون.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، باڵەخانە ١٣ نهۆمیيەکە کە ناوی جەلا بووە، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بە چەند مووشەکێک خاپوور کراوە.
باڵەخانەکە لە پاڵ ئەوەی نووسینگەکانی AP و کەناڵی ئەلجەزیرەی تێدابووە، لە ٦٠ یەکە پێکهاتبوو کە کلینکی پزیشکی و نووسینگەی پارێزەرانیشی تێدابووە.
ئەو باڵەخانەیە بورجەکانی ئینتەرنێتی لەسەر بوو کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان بۆ زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە دابین دەکرد، لە لایەن ئیسرائیلەوە راگەیەندرابوو کە هێرشی دەکرێتە سەر.
پەیامنێری ئەلجەزیرە لە کەرتی غەززە، وەلی ئەلدەحدوح ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئیسرائیل یەک کاتژمێر مۆڵەتی دابوو بە دانیشتوانی باڵەخانەکە.
لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلجەزیرە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان خاوەنی باڵەخانەکە و ئەفسەرێکی هەواڵگریی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن