جيهان

سووریا: "ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کرایەوە"

Enes Canlı, Mahmut Geldi  | 24.01.2026 - نوێکردنەوە : 24.01.2026
سووریا: "ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کرایەوە"

Damascus

دیمەشق - AA

وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی کردەوە کە ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، هەتا ٢٤ی کانوونی دووهەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ درێژ کرایەوە.

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە لەبارەی دۆخی ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە زانیاری بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ١٥ ڕۆژ ئاگربەست درێژ کراوەتەوە و هاتووە: "سوپای عەرەبی سووریا هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی هەتا ١٥ ڕۆژی دیکە لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووهەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ ڕادەگرێت و ئاگربەست درێژ دەکاتەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆکاری ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەمریکا بەندکراوە داعشییەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın