جيهان

سلێمانی؛ هێرشکرایە سەر بارەگای کۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان

Hemin Othman Mohammed  | 04.03.2026 - نوێکردنەوە : 04.03.2026
سلێمانی؛ هێرشکرایە سەر بارەگای کۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

درەنگانی ئەمشەو، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بارەگای کۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی، کە بە "گردی ڕیعایە" ناسراوە.

بەپێی ڕاگەاەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێرشەکە لە کاتژمێر ١٠:٢٠ی شەو بە درۆن ئەنجامدراوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد.

دەزگای ئاسایش ڕاشیگەیاندووە کە، هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و تەنها لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددییەکان بەردەوامە.

هاوکات پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە پەیامێکدا داوای لە هاووڵاتیان کرد کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی گردی بەرانان (شوێنی ڕووداوەکە) مەکەن، بۆ ئەوەی تیمە فریاگوزاری و ئەمنییەکان بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın