جيهان

زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەلبانیا

- ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی ئەلبانیا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٢٧ کەس.

Fatjon Cuka, Dzihat Aliju  | 27.11.2019 - نوێکردنەوە : 28.11.2019
زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەلبانیا

Albania

ئەلبانیا - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بومەلەرزەکەی ئەلبانیا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٢٧ کەس بەرزبووەوە.

تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن کە لە تورکیاوە بۆ بەھاناوە چوونی زیانلێکەوتووان و ئەو تیمانەی کە لە وڵاتانی دیکەوە ھاتوون، بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەلبانیا رایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی باکووری رۆژئاوای ئەلبانیا ( گوڕەکەی٦.٤ پلە بووە) گیانیان لە دەستداوە بۆ ٢٧ کەس بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەلبانیا، دوو ھەزار و ١٥٠ کەس لە ١٤٨ خێوەتگە لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەکە نیشتەجێکراون.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی ئەلبانیا رایگەیاند کە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا ٦٥٨ کەس بریندار بوون کە برینی ھەشت کەسیان سەختە.

پێشتر پەیمانگەی زەویناسی، وزە، ئاو و ژینگەی ئەلبانیا لە راگەیەنراوێکدا، بڵاوی کردەوە کە بوومەلەرزەیەکی دیکە کە چەقەکەی دەریای ئادریتیک بووە و گوڕەکەی ٥،٦ پلەی ریختەر بووە، روویداوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın