جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکی دروست دەکەین"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکی بە ناوی سیستەمی"گومەزی زێڕین"، دروست دەکەن.

Hakan Çopur, Ömer Aşur Çuhadar  | 21.05.2025 - نوێکردنەوە : 22.05.2025
دۆناڵد ترەمپ: "سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکی دروست دەکەین"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکی بە ناوی سیستەمی"گومەزی زێڕین" (Golden Dome)، دروست دەکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە کۆی گشتیی تێچووی دروستکردنی سیستەمەکە، ١٧٥ ملیار دۆلارە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاندووە: "خۆشحاڵم کە دروستکردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی گومەزی زێڕین کە سیستەمێکی پێشکەوتووی نەوەی نوێیە، ھەروەھا ئامێرەکانی ھەستەوەر و بەرگریی لە بۆشایی ئاسمان لەخۆ دەگرێت".

باسی لەوەش کردووە کە سیستەمەکە لەسەر وشکانی، دەریا و بۆشایی ئاسمان دامەزرێندرێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەم سیستەمە نوێیە، بەر لەوەی ماوەی دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێ بێت، دروست دەکرێت و باسی لەوەش کرد کە لە ماوەی سێ ساڵی داھاتوودا ئەم سیستەمە ئامادە دەبێت و دەخرێتە کار.

ئاشکراشی کردووە کە کۆی گشتیی تێچووی دروستکردنی سیستەمەکە، ١٧٥ ملیار دۆلارە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "کەنەدا پەیوەندی پێوە کردووین و خواستی خۆی نیشانداوە لەوەی ببێت بە بەشێک لەم پڕۆژەیە، بۆیە لەسەر ئەو پرسە قسە لەگەڵ بەرپرسانی کەنەدا دەکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت وڵاتەکەیان بپارێزن".

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سیستەمی"گومەزی زێڕین"، سیستەمێکی زۆر باش و پێشکەو دەبێت لە ڕووی بەرگریی مووشەکییەوە، چونکە توانای دەبێت ھەموو خۆرە مووشەکێک لە ئاسمان تێکبشکێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın