
Washington DC
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لەئێستادا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە لە ژووری نەخۆشخانەکەیەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و پەیامەکەش لە هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کراوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا ستایشی کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەکات و دەڵێت "سەرەتا کە هاتم زۆر هەستم بە باشی نەدەکرد، بەڵام لەئێستادا زۆر هەست بەباشی دەکەم. هەمووان کار بۆ دووبارە گەڕانەوەی من دەکەن. پێموایە بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە چاک دەبێتەوە و لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجامی پشکنینەکانی دەبینن.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەگوتەی پزیشکەکەشی لەئێستادا، باری تەندروستی جێگیرە.