جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران"

Yasin Yorgancı  | 24.06.2025 - نوێکردنەوە : 24.06.2025
دۆناڵد ترەمپ: "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران. هەموو فڕۆکەکان دەگەڕێنەوە و بە شێوەیەکی دۆستانە 'سڵاوی فڕۆکە' لە ئێران دەکەن. هیچ کەسێک زیانی بەرناکەوێت. ئاگربەست کارایە. سوپاس بۆ ئەو گرنگییەی بەم بابەتەی دەدەن".

دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران و، ڕایگەیاند: "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران. هەموو فڕۆکەکان دەگەڕێنەوە و بە شێوەیەکی دۆستانە 'سڵاوی فڕۆکە' لە ئێران دەکەن. هیچ کەسێک زیانی بەرناکەوێت. ئاگربەست کارایە. سوپاس بۆ ئەو گرنگییەی بەم بابەتەی دەدەن".

هەروەها ترەمپ لە پۆستێکی دیکەیدا ڕایگەیاند: "هەرگیز ئێران ناتوانێت سەرلەنوێ بنکە ئەتۆمییەکانی بنیات بنێتەوە".

- پرۆسەی ئاگربەست

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ شەو بڵاویکردەوە کە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕادەگەیەندرێت و، ئیسرائیلیش ئاگربەستەکەی قبوڵە.

ئاماژە بەوە کرا کە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئەمڕۆ، ئاگربەستەکە دەستپێدەکات.

ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئێران مووشەکی ئاڕاستە کردووە، لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد هێرش بکەنە سەر ئێران.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران، ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستووەتەوە کە باسیان لە هێرشی مووشەکی کرد لە ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın