جيهان

دوران: "گوتارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان پێشکەوتنەکانی تورکیای لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا"

Aynur Ekiz  | 23.01.2026 - نوێکردنەوە : 23.01.2026
دوران: "گوتارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان پێشکەوتنەکانی تورکیای لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران، ڕایگەیاند: "گوتارەکەی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی کۆنفیدراسیۆنی خاوەنکارە دەستپێشخەرەکانی تورکیا (TÜGİK)دا، بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە ئەو تاودانە خێرایەی نیشان دا کە تورکیا لە ساڵانی دواییدا لە بوارەکانی ئابووریی، بەرهەمهێنان و تەکنەلۆجیادا بەدەستیهێناوە".

سەبارەت بە گوتارەکەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی کۆنفیدراسیۆنی خاوەنکارە دەستپێشخەرەکانی تورکیا، دوران لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal پۆستێکی بڵاوکردەوە.

دوران ئاماژەی بەوە کرد سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە ئەو تاودانە خێرایەی تورکیای لە بوارەکانی ئابووریی، بەرهەمهێنان و تەکنەلۆجیا نیشان داوە و، ڕایگەیاند: "ئەم وێنەیە بە ڕوونی ئەوە پیشان دەدات کاتێک ئیرادەی بەهێزی دەوڵەت و ڕۆحی دەسپێشخەری یەک دەگرن، چ دەستکەوتێک بەدەست دێت. تورکیا ئێستا گەیشتووەتە پێگەی وڵاتێک کە تواناکانی خۆی دەگۆڕێت بۆ ڕاستیی و ئامانجەکانی بە تواناکانی خۆی جێبەجێ دەکات".

گوتیشی: "لە سەردەمێکدا کە نادیارییەکان لەسەر ئاستی جیهان زیادیان کردووە، ئەو خۆڕاگرییەی تورکیا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و ڕەخساندنی هەلی کار نیشانی دەدات، ئەنجامی دیدگایەکی بەهێزی ئابوورییە. ئەو هەنگاوانەی لە زۆر بواردا نراون هەر لە پیشەسازیی بەرگرییەوە تا ئۆتۆمبێل، وزەوە وەرچەرخانی دیجیتاڵی، سەربەخۆیی ستراتیجی وڵاتەکەمانیان پتەوتر کردووە. وەک بەڕێز سەرکۆمارمان جەختی لەسەر کردەوە، تورکیا ئەمڕۆ تەنیا وڵاتێک نییە گەشە دەکات، بەڵکو وڵاتێکە تەکنەلۆجیای خۆی هەناردە دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın