داواکاریی ئۆباما لەرژێمی ئەسەد
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما، داوای لە رژێمی ئەسەد کرد جەنگ رابوەستێنێت و پابەندی درێژەدان بە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکان بێت.
واشنتۆن
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما، داوای لە رژێمی ئەسەد کرد جەنگ رابوەستێنێت و پابەندی درێژەدان بە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکان بێت.
ئۆباما نامەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دۆخی فریاکەوتنی نیشتمانیی سەبارەت بە سووریا درێژکراوەتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا سەبارەت بە سووریا راگەیەنراوە و لە ساڵانی دواتردا چەند جارێک نوێ کراوەتەوە.
لە نامەکەی ئۆبامادا باس لەوەکراوە، ئەو شەڕە دڕندانەیەی رژێمی سووریا لەبەرامبەر هاووڵاتییانی دەستی پێکردووە کە داوای ئازادی و پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەن کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکان بکات، جگە لەوەی گەلانی سووریای خستووەتە مەترسییەوە، بووەتە مایەی ناسەقامگیری لەناوچەکە.
ئۆباما رایگەیاندووە ''رژێمی سووریا کە لەهەوڵی بەدەستهێنانی چەکی کیمیاوی و بایەلۆجیدایە، هاوکاریی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات کە چالاکییەکان بووەتە مایەی رێگریکردن لە کارکردنی حکوومەتی لوبنان بەشێوەیەکی کاریگەر و سیاسەتەکانیان توندڕەوی و مەزهەبگەرایی پەرەپێدەدات. ئەمەش بووەتە هۆی درووستبوونی هەڕەشەی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا. لەبەر ئەم هۆیانە بۆم روون بۆیەوە کە پێویستە دۆخی فریاکەوتنی نیشتمانیی و هەموو ئەو سزایانەی پەیوەستن بەم دۆخەوە درێژ بکرێنەوە''.
سەرۆکی ئەمریکا ئیدانەی ئەو توندوتیژییە دڕندانەیە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کردووە لەلایەن رژێمی سووریاوە و نووسیویەتی: ''ئەمریکا داوا لە رژێمی ئەسەد دەکات کە؛ ئەو جەنگە دڕندانەیە بوەستێنێت، پابەندی رێککەوتنی وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکان بێت، دەستەبەری گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بکات و رێگە بە قۆناغێکی راگوزەر بدات کە داهاتوویەکی لێوە لەسەر بنیاتبنرێت کە دیموکراسی، دەرفەتی یەکسان، ئازادی و دادپەروەریی زیاتری تیدا بێت''.
باراک ئۆباما باسی لەوەشکردووە کە بڕیاری درێژکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە دۆخی فریاکەوتنی نیشتمانیی لەسەر ئەو وڵاتە بەلەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی حکوومەتی سووریا، سیاسەتەکانی و چالاکییەکی، دەدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
