دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی ئیدانەی بڕیاری ترەمپی کرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی دادگاکەدا

Netherlands
لاهای - AA
دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی (دادگای لاهای)، ئیدانەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی دادگاکەدا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن دادگاکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی ئیدانەی بڵاوکردنەوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات کە ئامانج لێی سەپاندنی سزایە بەسەر بەرپرسانی دادگاکە و، زیان گەیاندن بە کارەکانی دادگا سەربەخۆ و بێلایەنەکە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە: "دادگا لە پاڵ کارمەندەکانی ڕادەوەستێت و بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئومێد بۆ ملیۆنان قوربانی بێتاوان لە سەرانسەری جیهاندا".
داواش لە ١٢٥ وڵاتی ئەندام، کۆمەڵگەی مەدەنی و گشت گەلانی جیهان کرا لە پێناو دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤدا یەک بگرن.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتیی واژوو کرد کە پێشنیاری سەپاندنی سزا دەکات بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتییدا، ئەویش بەهۆی دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن