تەندروستی غەززە: "بەھۆی سەرماوسۆلەوە ژیانی منداڵ و بەساڵاچووان لە خێوەتەکاندا لە غەززە لە مەترسیدایە"
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، مونیر بەریش ڕایگەیاند کە دابەزینی پلەکانی گەرما، کاریگەرییان لەسەر جەستەی منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشەکان دروست کردووە.
Gazze
غەززە ــ AA
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، مونیر بەریش غەززە ھۆشداری ئەوەی دا کە بەھۆی سەرماوسۆلەوە، ژیانی منداڵ و بەساڵاچووان لە خێوەتەکاندا لە غەززە لە مەترسیدایە.
مونیر بەریش لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، سەرما و باران ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەو کەسانە دروست دەبێت کە بێ ماڵوحاڵن و لە خێوەتەکاندا ژیان بەسەر دەبەن".
باسی لەوەش کرد کە بەھۆی سەرماوسۆلەوە ژیانی منداڵ و بەساڵاچووان لە خێوەتەکاندا لە غەززە لە مەترسیدایە و گوتی: " دابەزینی پلەکانی گەرما، کاریگەرییان لەسەر جەستەی منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشەکان دروست کردووە".
گوتی: "شێ و ئاوی ناو خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی ھەوکردنی سییەکان و ھەناسەدان، لە کاتێکدا نەخۆشەکان بەدەست نەبوونی دەرمان و چاودێری تەندروستی دەناڵێنن".
باسی لەوەش کرد کە ئێستا سەرما لە غەززە، بووەتە ھۆکارێکی دیکە لە ھاوکێشەی مردنی ڕۆژانەدا، بووەتە ھەڕەشە بۆسەر ژیانی ھەڕەشە لە سەدان ھەزار کەسی ئاوارە، لەکاتێکدا جیھان لەبەردەم گەلێکی گەمارۆدراودا، بێدەنگە کە ڕووبەڕووی برسێتی، بۆردومان و سەرما بوونەتەوە".
