ترەمپ: "ئێران داوای حهوت ڕۆژی لێكردم من ١٠ ڕۆژ مۆڵەتم پێ دا"
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ڕاگرتنی بڕیاری بە ئامانج گرتنی وێستگەکانی کارەبای ئێران تا شهشی نیسان، ئاماژهی بهوه كرد ئێران حهوت ڕۆژ مۆڵەتی لێ خواستووە، بەڵام ئەم ماوەیەی بۆ ١٠ ڕۆژ زیاد کردووە.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ پرسهكانی ڕۆژهڤ کرد.
سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ، باسی لهوه كرد کە بڕیاری بۆردومان کردنی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی تا شهشی نیسان دواخستووە و، ڕایگهیاند: " ئێران داوای حهوت ڕۆژ مۆڵەتی کرد، بەڵام ١٠ ڕۆژم پێ دان".
ترەمپ جەختی لهسهر ئهوه کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل، بانگەشەی ئەوەشی کرد کە هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئێرانیان لهچالاكی خستووه.
ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد مۆڵەتە ١٠ڕۆژییەکەی لە بەرانبەر ڕێگەدانی ئێران بووە بە تێپەڕبوونی ١٠ تانکەری نەوت لە گەرووی هورمز.
گوتیشی: "ئەمریکا لە سعوودیە و ڕووسیا زیاتر نەوت بەرهەم دەهێنێت و پێویستی بە گەرووی هورمز نییە، بهڵام ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی هیچ هەڵوێستێکیان نییە".
لە ٢٨ی شوباتدا، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکرد و، تیایدا ڕێبەری پێشووی ئێران، عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتهكه کوژران. له بهرامبهردا ئێران بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ئیمارات، قەتەر و بەحرەین وەڵامی هێرشهكانی دهداتهوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
