تره‌مپ: "لێدوانەکەی ماكرۆن بێ رێزییه‌كی گه‌وره‌یه"
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه لێدوانەکەی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه رایگه‌یاندبوو "مه‌رگی مێشكی ناتۆ روویداوه" بێ رێزییه‌كی گه‌وره‌یه.

Greater London
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه لێدوانەکەی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه رایگه‌یاندبوو "مه‌رگی مێشكی ناتۆ روویداوه" بێ رێزییه‌كی گه‌وره‌یه.
دۆناڵد تره‌مپ یەک رۆژ بەرلە ده‌ستپێكردنی لووتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به لێدوانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه گوتبووی "مه‌رگی مێشكی ناتۆ روویداوه" گوتی: "توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی 'مه‌رگی مێشكی ئه‌و خۆی روویداوه'. ناتۆ خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات. له هه‌مان كاتدا ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی نادادپه‌روه‌رانەیه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا. چونكه ئه‌مریكا ئه‌و بوودجه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ده‌یدات. لێدوانه‌كه‌ی ماكرۆن بێ رێزییه‌كی گه‌وره‌یه".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه لێدوانه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن به‌لای 28 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه "زۆر ناخۆش" بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا له رووی ئابوورییه‌وه له ره‌وشێكی باش‌دا نییه و خۆپیشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كان درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "له كاتێكدا ئه‌وانه له ئارادان ناتوانن هه‌ڵسن و لێدوانێكی له‌و شێوه‌یه له‌باره‌ی ناتۆ بده‌ن".
- "ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌بێت باج بسه‌پێنێت ئه‌وا ئه‌مریكایه"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "وڵاتێكی دیكه نییه وه‌ك فه‌ڕه‌نسا زۆر زیاتر پێویستی به ناتۆ بێت. له‌م دۆخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره فه‌ڕه‌نسا لێدوانێكی له‌و شێوه‌یه بدات".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بینرێت فه‌ڕه‌نسا له دابه‌شبووندایه و گوتی: "ته‌ماشا ده‌كه‌م و ده‌بینم له هه‌مووان زیاتر پێویستی به پاراستن و له پارچه‌بووندایه. له‌به‌رئه‌وه كه‌مێك سه‌رمسوڕما".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به هه‌وڵی فه‌ڕه‌نسا بۆ باج خستنه سه‌ر گه‌وره كۆمپانیا جیهانیه‌كانی ئینته‌رنێت گوتی: "نامه‌وێت فه‌ڕه‌نسا باج بخاته سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان. ئه‌گه‌ر وڵاتێك باج دابنێت ئه‌وا ئه‌مریكایه، نه‌ك فه‌ڕه‌نسا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن