تاران.. ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانیان بەرکەوتووە
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، لە تاران ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەشێکیان یان بەتەواوی زیانیان بەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئێران میهر، پارێزگاری تاران، محەمەد سادق موعتەمەدیان زانیاری لە بارەی هێرشەکان خستووەتەڕوو.
موعتەمەدیان ڕایگەیاند: "لە پارێزگای تاران بەهۆی جەنگەوە ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەشێکیان یان بە تەواوی زیانیان بەرکەوتووە".
موعتەمەدیان ئاماژەی بەوە کرد پێویستە ئەو هاووڵاتیانەی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان زیانی بەرکەوتووە سەردانی شارەوانی بکەن بۆئەوەی قەرەبووی زیانە ماددییەکانیان بکرێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
