جيهان

تاران.. دوای نوێژی هەیینی ڕێپێوان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوەچوو

Tolga Akbaba  | 20.03.2026 - نوێکردنەوە : 21.03.2026
تاران.. دوای نوێژی هەیینی ڕێپێوان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوەچوو

Quds

تاران - AA

لە تارانی پایتەختی ئێران، دوای ئەنجامدانی نوێژی هەیینی لە مزگەوتی گەورەی موسەڵای ئیمام خومەینی، ڕێپێوان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام درا.

سەرەڕای سەرماوسۆڵە، لە تاران هەزاران کەس بەشداریان لە ڕێپێوانەکەی دوای نوێژی هەیینی کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشم دژی ئەمریکا و ئیسرائیل گوترایەوە و پەیامی پشتیوانی بۆ دەسەڵاتی ئێران دووپات کرایەوە و، بەشداربووان ئاڵای ئێران و وێنەی ئەو کەسانەیان بەرزکردبووەوە کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

تەرمی وەزیری هەواڵگری ئێران، ئیسماعیل خەتیب و خێزانەکەی کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا هێنرانە ڕێپێوانەکە و، دواتر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان بەڕێوەچوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın