بەھۆی باران بارینی بەخوڕ لە غەززە زیان بەر ٢٢ ھەزار خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان کەوتووە
حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەئێستادا، ٢٨٨ ھەزار خێزانی ئاوارەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، بێ پەناگەن.
Gazze
غەززە ــ AA
حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە دوێنێ سێشەممە کەرتی غەززەی گرتەوە، زیان بەر ٢٢ ھەزار خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان کەوتووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە، ئیسماعیل سەوابتە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ سێشەممە، باران بارینێکی بەخوڕ کەرتی غەززەی گرتەوە کە بەھۆیەوە بە بەھای سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار، زیان بەر ٢٢ ھەزار خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان کەوتووە.
ڕاشیگەیاند کە لەئێستادا، ٢٨٨ ھەزار خێزانی ئاوارەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، بێ پەناگەن.
باسی لەوەش کرد کە بەردەوامی ڕێگرییکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییەوە
ھەروەھا ھۆشداری ئەوەی دا ھۆشداری دا کە بەردەوامی ڕێگرییکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە نەھامەتی فەڵەستینییەکان بەشێوەیەک زیاد دەکات کە کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەت بێت.
