جيهان

بەڕێوەبەری ئاسایشی حەلەب: "بەپێی ڕێککەوتنەکە هاتووینەتە عەین عەرەب کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی یاسا"

Esat Fırat, Ahmet Karaahmet, Mahmut Geldi  | 02.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
بەڕێوەبەری ئاسایشی حەلەب: "بەپێی ڕێککەوتنەکە هاتووینەتە عەین عەرەب کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی یاسا"

Halab

حەلەب - AA

بەڕێوەبەری ئاسایشی حەلەب، محەمەد عەبدولغەنی ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە بۆ ئاگربەست و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغ، سەردانی کۆبانی (عەین ئەلعەرەب)یان کردووە و، کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی یاسا و دووبارە ڕێکخستنەوەی یەکە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی سووریا "ئیخبارییە"، عەبدولغەنی چەند ناوچەیەکی جیاوازی ناوەندی قەزای کۆبانی بەسەر کردووەتەوە.

تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییە، دیمەنەکانی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی عەبدولغەنی بۆ ناوچەکە بڵاوکردەوە.

عەبدولغەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە کۆبانی (عەین ئەلعەرەب) سازی کرد، زانیاری دا دەربارەی پرۆسەی هاتنی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ شارەکە.

هەروەها عەبدولغەنی باسی لەوە کرد بەپێی ڕێککەوتنەکە هاتوونەتە ناوچەکە و، لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانی ناسراو بە "ئاسایش"ی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

عەبدولغەنی ئەوەیشی خستە ڕوو پلان وایە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ سەردانی کۆبانی بکەن و دەستەبەری سەروەریی یاسا لە ناوچەکەدا بکەن، هەروەها لەم چوارچێوەیەدا ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییە جێگیرەکانیش تاوتوێ کراوە.

گوتیشی: "سەردان و کارەکانمان لەسەر بنەمای جیدییەتمانە لە جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنە واژوو کراوەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın