جيهان

بەرپرسى كۆمەڵكوژييەكانى روواندا فيليسيان كابوگا گواسترايەوە لاهاى

فيليسيان كابوگا، كە لەلايەن دادگاى سزا نێودەوڵەتييەكان كە بە بەرپرس لە كوشتنى سەدان هەزار كەس لە كۆمەڵكوژييەكانى روواندا دانراوە و مانگى ئايار لە فەڕەنسا دەستگيركرا، رەوانەى هۆڵەندا كرا.

Alaattin Doğru  | 27.10.2020 - نوێکردنەوە : 27.10.2020
بەرپرسى كۆمەڵكوژييەكانى روواندا فيليسيان كابوگا گواسترايەوە لاهاى

Paris

پاريس - AA

فيليسيان كابوگا، كە لەلايەن دادگاى سزا نێودەوڵەتييەكان كە بە بەرپرس لە كوشتنى سەدان هەزار كەس لە كۆمەڵكوژييەكانى روواندا دانراوە و مانگى ئايار لە فەڕەنسا دەستگيركرا، رەوانەى هۆڵەندا كرا.

كابوگا-ى تەمەن ٨٧ ساڵان، كە بە تەمويلكردنى كۆمەڵكوژييەكان تۆمەتباركراوە و لە ١٦ى ئايارەوە لە پاريس دەستگيركراوە، بە پێى رێكارەكانى دادگاى سزا نێودەوڵەتييەكان گواسترايەوە لاهاى.

بە پێى روونكردنەوەيەكى MTPI، لەگەڵ دانانى دادوەر بۆ دۆسيەكەى كابوگا، يەكەم دادگاييكردنى لە لاهاى بەڕێوەدەچێت.

دادگاى سزا نێودەوڵەتييەكان، كابوگا، بە دامەزرێنەرى گرووپى "Interahamwe"ى سەر بە ميليشياكانى هوتو بەرپرسيار دەزانێت كە دەستيان هەبووە لە كۆمەڵكوژيكردنى سەدان هەزار توتسى.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın