جيهان

براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵی ٢٠٢٥، باسیان لە کاریگەری جیهانیی وێنەکان کرد

فۆتۆگرافەری هەنگاری کە خەڵاتی دووهەمی لە بەشی "تاکەکەسی سروشت و ژینگە" بەدەستهێنا، بێنس مەیت: "وێنەیەکی باش سنوورە سیاسیی و کلتوورییەکان دەبڕێت. دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ هاوسۆزیی، جووڵە و تەنانەت گۆڕانکاری سیاسییش".

Ecem Şahinli Ögüç, Asiye Latife Yılmaz  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵی ٢٠٢٥، باسیان لە کاریگەری جیهانیی وێنەکان کرد

Ankara

ئىستانبوڵ - AA

براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵی ٢٠٢٥ "İstanbul Photo Awards 2025" کە ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیدەخات، ئاماژەیان بەوە کرد وێنە دەتوانێت سنوورە سیاسیی و کلتوورییەکان ببڕێت و، هیوایەک بۆ پاراستنی جوانییەکان دروست بکات.

فۆتۆگرافەری هەنگاری کە خەڵاتی دووهەمی لە بەشی "تاکەکەسی سروشت و ژینگە" بەدەستهێنا، بێنس مەیت و فۆتۆگرافەری کۆڵۆمبی کە خەڵاتی سێهەمی لە بەشی "تاکەکەسی وەرزش" بەدەستهێنا، کامیلو دیاز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵی ٢٠٢٥ی ئاژانسەکە کرد، کە نزیکەی ٢٢ هەزار وێنە بەشداریان پێکراوە و، ٢٩ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵ، کە بووەتە پلاتفۆرمێکی جیهانیی و لە یەکەم ساڵی بەڕێوەچوونییەوە تا ئێستا هەزاران فۆتۆگرادەر بەشداریان تێدا کردووە، براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵی ٢٠٢٥ باسیان لە خۆشحاڵی خۆیان کرد لە ساتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا.

فۆتۆگرافەری هەنگاری کە خەڵاتی دووهەمی لە بەشی "تاکەکەسی سروشت و ژینگە" بەدەستهێنا مەیت ڕایگەیاند: "وێنەیەکی باش سنوورە سیاسیی و کلتوورییەکان دەبڕێت. دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ هاوسۆزیی، جووڵە و تەنانەت گۆڕانکاری سیاسییش".

هەروەها فۆتۆگرافەری کۆڵۆمبی کە خەڵاتی سێهەمی لە بەشی "تاکەکەسی وەرزش" بەدەستهێنا دیاز ڕایگەیاند: "پێموایە کامێرا ئامڕازێکی زۆر بەهێزە هەم بۆ کاری چاکە، هەمیش بۆ کاری خراپە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن