باڵیۆزی تورکیا لە دیمەشق یڵماز لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریا ئەبو قەسرە کۆبووەوە
Damascus
دیمەشق - AA
باڵیۆزی تورکیا لە دیمەشق، نوح یڵماز سەردانی وەزیری بەرگریی سووریا، لیوا مەرحەف ئەبو قەسرە-ی کرد.
بەپێی پۆستێکی هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، لەو کۆبوونەوەیەی لە بینای وەزارەتی بەرگریی سووریا بەڕێوەچوو، پەیوەندییە سەربازییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و سووریا و، پرسە ئەمنییەکان تاوتوێ کران.
لایەنەکان بیروڕایان سەبارەت بە پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا هەمیشە پێداگرانە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی سووریای برا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە هۆی بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئەمنیی و بەرگرییدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
