جيهان

باران بارینی بەخوڕ لە غەززە بووە ھۆی ژێرئاوکەوتنی سەدان خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەکتر، باران بارینی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە سەدان خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێرئاو کەوتن.

Ramzi Mahmud  | 11.12.2025 - نوێکردنەوە : 11.12.2025
باران بارینی بەخوڕ لە غەززە بووە ھۆی ژێرئاوکەوتنی سەدان خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان

Gazze

غەززە ــ AA

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەکتر، باران بارینی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە سەدان خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێر ئاو کەوتن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەکتر، باران بارینێکی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە گرتووەتەوە.

ئەوە زاندراوە کە بەھۆی باران بارینە بەخوڕەکە، سەدان خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێرئاو کەوتوون.

لە دوێنێ چوارشەممەوە تا ئێستا، شەپۆلێکی باران بارینی بەخۆڕ زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە.

ھەر لەوبارەیەوە بەرگریی شارستانیی لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیمەکانیان ژمارەیەکی لەو خێوەتانەیان ھەڵگرتووەتەوە کە بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە لە ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە ژێرئاو کەوتبوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın