
İngiltere
لەندەن- AA
هەریەک لە ئەمریکا، بەڕیتانیا و نەرویج ئیدانەی کودەتاکەی سودان و دەستبەسەر کردنی بەرپرسانی حکوومەتی ئەو وڵاتەیان کرد.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەرسێ وڵات دەربارەی کودەتاکەی سودان سێ راگەیەندراوی جیاجیایان بڵاوکردوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیادا داوا لە هێزە ئەمنییەکان کراوە بەزووترین کات دەستبەسەرکراوەکان ئازاد بکەن، پشتیوانی هەر سێ وڵاتیش بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی یاسایی و مەدەنی لە سودان دووپات کراوەتەوە، هەروەها ئەمریکا، بەڕیتانیا و نەرویج لەڕێلادانی دیموکراسی و لادانی حکوومەتی هەڵبژێردراویان رەتکردووەتەوە و داوایان کردوە بە زووترین کات لەسەر بنەمای دەستوور و دیموکراسی سەرکردە مەدەنییەکان کار بۆ نوێکردنەوەی حکوومەت بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن