ئەمریکا لەبارەی گەرووی هورمز وەڵامی ئێران دەداتەوە
- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بەرگری ئه‌مریكا، بیل ئوربان: "هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه، ئاماده‌ی به‌رگرین له ئازادیی گه‌ڕان له هه‌ر شوینێكدا كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی به بازرگانی ئازاد داوه تیایاندا".
Ankara
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه بۆ پاراستنی بازرگانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به داخستنی گه‌رووی هورمز له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریدا.
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، ئیسماعیل كه‌وسه‌ری كه باسی له‌وه كردبوو ئه‌گه‌ر رێگری له ئێران بكرێت له بازرگانی نه‌وتدا ئه‌وا گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بیل ئوربان رایگه‌یاند كه رێگریكردن له جووڵه‌ی كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: "هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه، ئاماده‌ی به‌رگرین له ئازادیی گه‌ڕان له هه‌ر شوینێكدا كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی به بازرگانی ئازاد داوه تیایاندا".
فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، ئیسماعیل كه‌وسه‌ری وه‌ك پشتگیری له گوته‌كانی دوو رۆژ پێش ئێستای سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن روحانی، دوێنی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر رێگری له ئێران بكرێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌وا رێگه ناده‌ین له گه‌رووی هورمزه‌وه نه‌وت بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان بگوازرێته‌وه. لەسەدا 20ی نه‌وتی جیهان له گه‌رووی هورمزه‌وه تێده‌په‌ڕێت. جیهان پێویستی به‌و نه‌وته هه‌یه. هه‌ر هه‌ڵویستێكی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا به گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
