جيهان

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەبارەی دزەپێکردنی ڕاپۆرتێکی ھەواڵگریی سەبارەت ھێرشەکانی سەر ئێران دەکات

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێس ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە دەست پێ کردووە کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵگریی بەرگریی پێنتاگۆن سەبارەت بە ھێرشەکانی ئێران ئامادەکراوە.

Islam Doğru, Başar Bayatlı  | 26.06.2025 - نوێکردنەوە : 26.06.2025
ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەبارەی دزەپێکردنی ڕاپۆرتێکی ھەواڵگریی سەبارەت ھێرشەکانی سەر ئێران دەکات

New York

نیویۆرک ــ AA

دوای ئەوەی ئاژانسی ھەواڵگریی بەرگریی پێنتاگۆن ڕاپۆرتێکی سەبارەت ھێرشەکانی سەر ئێران ئامادەکردبوو کە دواتر ڕاپۆرتەکە دزەی کردە نێو میدیاکانەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێس ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەبارەی دزەپێکردنی ڕاپۆرتەکەوە دەست پێ کردووە.

پیت ھێگسێس لە شاری لاھای ھۆلەندا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا جەختی لەوە کردەوە کە بەھۆی زنجیرە ھێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، توانای تاران لە ڕووی ئەتۆمییەوە لەناوبراوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکە بە "نھێنی" وەسف کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەبارەت بە دزەپێکردنی ئەو ڕاپۆرتە ھەواڵگرییە، "ھۆکارەکەی سیاسی" بووە.

ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (FBI" لێکۆڵينەوەمان لەبارەی دزەپێکردنی ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکە بۆ میدیاکان دەست پێ کردووە، ھەروەھا تۆڕی (CNN) و چەند لایەنێکی دیكە، ھەواڵیان داوە ناوبانگی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە سەرۆکێکی سەرکەوتووە، لەکەدار بکەن".

لە ھەڵسەنگاندنێکی ھەواڵگریی سەرەتاییدا کە لە ئەمریکا ئامادە کراوە و تۆڕی (CNN) بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمییەکەی ئێران، ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناونەبردووە، بەڵکو بۆ چەند مانگێک دواخستووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın