ئەمریکا سزای بەسەر ١٨ کەس و دامەزراوەدا سەپاند کە پەیوەنديیان بە ئێرانەوە هەیە

Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەمریکا بڵاویکردەوە ١٨ کەس و دامەزراوە بەهۆی ئەوەی ئاسانکارییان بۆ ئێران کردووە لەوەی ئەو سزایانەی پێشتر بەسەریدا سەپێندراوە پێشێل بکات، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاگەیاندراوێکدا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ١٨ کەس و دامەزراوە کە ئاسانکارییان بۆ ئێران کردووە لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەنێو ئەوانەی کراونەتە ئامانج، کۆمپانیا دارایی و زانیارییەکان هەن، باس لەوەیش کراوە یەکێک لەو دامەزراوانە دەرفەتی ئەوەی بۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕەخساندووە کە دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە ئینتەرنێت سنووردار بکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو ئەمریکا کار دەکات دژی هەوڵەکانی ئێران بۆ تێپەڕاندنی سزاکان و گەڕاندنەوەی ئەو داهاتە بیانییانەی بە ڕێگەی نایاسایی بەدەستدەهێنرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن