جيهان

ئەمریکا دەستی كردووەتەو بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا

ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان دەستی كردووەتەوە بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا.

Irmak Akcan, Aladdin Mustafaoğlu  | 10.07.2025 - نوێکردنەوە : 11.07.2025
ئەمریکا دەستی كردووەتەو بە ناردنی چەک  بۆ ئۆکرانیا

Ankara

واشنتۆن ــ AA

ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان دەستی كردووەتەوە بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) ئاشکرایان کردووە کە دوای ھەفتەیەک لە دەرکردنی فەرمانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، بۆ ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا، دووبارە ئەمریکا دەستی كردووەتەوە بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو چەکانەی کە لەلایەن ئەمریکا بۆ ئۆکراینا نێردراون، بریتین لە گولـلە تۆپی ١٥٥ ملم و مووشەک ھاوێژی ئاراستەکراو (GMLRS).

ئاژانسەكە بڵاوی کردووەتەوە کە لەو کاتەی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێ کردووە تا ئێستا، ئەمریکا بە بەھا ٦٦ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın