ئەمریکا: "ئێستا ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند، ھێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیانێکی زۆری بەو دامەزراوانە گەیاندووە.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ" ئاماژەی بەوەدا، ھێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیانێکی زۆری بەو دامەزراوانە گەیاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە، ئێستا ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی کە باس لەوە دەکەن ھێرشەکەی ئەمریکا بە تەواوی ڕێگریی نەکردووە لە توانای ئێران بۆ بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی، بە "ناڕاست" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان بە وردی ڕەنگدانەوەی ئەو ڕوودوانە نین کە لەسەر ئەرزی واقیع ڕوویانداوە.