ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر شارەکانی ئاراد و دیمۆنای ئیسرائیل ئەنجام دا
Tel Aviv
تەل ئەبیب - AA
ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر شارەکانی ئاراد و دیمۆنا لە باشووری ئیسرائیل ئەنجام دا.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد بۆ ڕێگریی کردن لەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی کەوتوونەتە کار.
لەو ناوچانەی ئیسرائیل کە لەژێر هەڕەشەی هێرشدان، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بڵاوکرایەوە و، داوا لە خەڵک کرا تا ڕاگەیاندراوی داهاتوو لە پەناگاکاندا بمێننەوە.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە لە شارەکانی دیمۆنا و ئاراد و ناوچەی دەشتی نەجەف لە باشووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە ئەو مووشەکانەی باشووری ئیسرائیلیان کردبووە ئامانج، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکراوە.
هاوکات دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاویکردەوە، لەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر باشوور زیانی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
