جيهان

ئێران دوای یەک رۆژ لە کارکردنی(KFC) داخست

دوای ئەوەی کۆمپانیای"Kentucky Fried Chicken" ناسراو بە (KFC)ی بۆ خواردنی خێرا لقێکی لە تارانی پایتەختی ئێران کردەوە تەنیا یەک رۆژ دوای دەست بەکارکردنی داخرا.

Sangar Hamad Azeez  | 04.11.2015 - نوێکردنەوە : 06.11.2015
ئێران دوای یەک رۆژ لە کارکردنی(KFC) داخست

ئیستانبوڵ

دوای ئەوەی کۆمپانیای"Kentucky Fried Chicken" ناسراو بە (KFC)ی بۆ خواردنی خێرا لقێکی لە تارانی پایتەختی ئێران کردەوە تەنیا یەک رۆژ دوای دەست بەکارکردنی داخرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن، دوێنێ پۆلیسی ئێران هەستان بە داخستنی فاست فودی(KFC) لە تاران.

هەمان ئاژانس هەفتەی رابردوو لە هەواڵێکیدا رایگەیاندبوو کەوا حکوومەتی ئێران موڵەتی داوەتە فاست فودی (KFC) و(Burger King) کە لە ئێراندا دەست بەکاربن. 

سەبارەت بە بابەتەکە بەرپرسی ژووری بازرگانی ئێران عەلی فازلی بۆ ئاژانسی ئیرنا گوتی: "رابەری دینی ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی رێگە بە هیچ مارکەیەکی وڵاتانی رۆژئاوا نادات لە ئێران کاروچالاکی ئەنجام بدەن".

لە بەرامبەردا بەرپرسی لقی (KFC) لە تاران عەباس پازوکی گوتی: "بە دڵنیاییەوە لێک تێنەگەشتنێک هەیە ئێمە هیچ پەیوەندیەکمان بە بنکەی سەرەکی (KFC) نییە کە ئەمریکیە و ئێمە سەر بە تورکیاین و (KFC) حەڵاڵ بەرهەم دێنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın