ئێران بە ١١ مووشەکی بالیستیکی و ٢٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیمارات
سیستەمی بەرگریی بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئیمارات ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان، ١١ مووشەکی بالیستیکی و ٢٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بڵاوی کردەوە کە، ١١ مووشەکی بالیستیکی و ٢٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کردبوو، خراوەتە خوارەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئێرانەوە لە ٢٨ی شوبات، بە گشتی ٤٢٥ مووشەکی بالیستیکی و ١٥ مووشەکی دیکە و هەزار و ٩٤١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خراوەتە خوارەوە.
لەم ماوەیەدا هەشت کەسی سڤیل کە زۆربەیان بیانی بوون و هەروەها ١٧٨ کەس بریندار بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
