ئه‌مریكا.. گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ٢١٢ هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه
له ئەمريكا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٩٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢١١ هه‌زار و ٨٣٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.

New York
نیویۆرک - AA
له ئەمريكا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٩٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢١١ هه‌زار و ٨٣٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٤ هەزار و ٩٥٨ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٤ کەس.
هاوکات ٩٩٨ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١١ هه‌زار و ٨٣٣ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٧٠١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان له ١٠٧ مليۆن و ٥٦٥ هەزار لایداوه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨١٩ هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧٨٧ هه‌زار و ٢٧١ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٠٦ هه‌زار و ٥١٦ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٢٤٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
له‌پاش ئه‌مریكاش، له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هيندستان دێت کە زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٣٢٣ هەزار توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە زیاتر له چوار ملیۆن و ٨١٣ هەزار حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.