ئه‌مریكا ناسنامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه بڵاوده‌كاته‌وه كه بكه‌ری هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلووله
- وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، بڕیاریدا ناسنامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به رۆڵ بینین له هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلوولدا، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خانه‌واده‌ی قوربانیانی هێرشه‌كان به‌ش بكات.

Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، ناسنامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به رۆڵ بینین له هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلوولدا، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خانه‌واده‌ی قوربانیانی هێرشه‌كان به‌ش ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به پشت به‌ستن به گوته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌ی قوربانیانی ١١ی ئه‌یلوول، ناوی ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه‌ی رۆڵی هه‌بووه به‌ش ده‌كات.
به‌رپرسانی داد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه له ئێستادا به‌نهێنیی ده‌مێنێته‌وه و، ته‌نیا ده‌درێت به پارێزه‌رانی كه‌سوكاری قوربانیان.
پارێزه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا بكه‌ن ئه‌و زانیاریانه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراوانتردا به‌ش بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له كاتێكدایه كه تره‌مپ ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت به نزیكیی له شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان و، بڕیاره‌كه رۆژێك دوای ١٨هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلوول ده‌ركراوه.
خانه‌واده‌ی قوربانیانی ١١ی ئه‌یلوول، پێش چه‌ند مانگێك نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ كرد و، داوای زانیاریان لێ‌كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سعوودیه له‌گه‌ڵ تاوانباران و لێپرسینه‌وه‌یان.
- له ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١دا چی روویدا؟
له هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ردا له ئه‌مریكا چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر رفێنران، دووان له فڕۆكه‌كان خۆیانكێشا به دوو تاوه‌ره‌كه‌دا. له كاتێكدا فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی رفێنراو له واشنتۆن خۆی كێشا به بینای پێنتاگۆندا. چواره‌مین فڕۆكه‌ی رفێنراو له لایه‌ن فڕۆكه‌ی جەنگی جۆری F-16وە له گوونده‌واری پێنسیلڤانیا خرایه‌خواره‌وه.
له ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه‌دا دوو هه‌زار و ٦٠٦ كه‌س، له پنتاگۆن ١٢٥ كه‌س و له نێو فڕۆكه رفێنراوه‌كاندا ٢٦٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا به‌و ١٩ تیرۆریسته‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامدا، بریتیبوون له دوو هه‌زار و ٩٩٦ كه‌س.
دوای هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر كه رێڕه‌وی مێژووی گۆڕی، سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش بڕیاریدا هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، له‌به‌رئه‌وه سیاسه‌تی كۆشكی سپی له لایه‌نگری جه‌نگ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.