جيهان

ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو کڵێسایەی تۆمار کرد کە لە لایەن یەپەگە/سەدەگەوە وەک کارگەیەکی دروستکردنی دڕۆن بەکار دەهێنرا

Ömer Koparan, Muhammed Semiz  | 18.01.2026 - نوێکردنەوە : 18.01.2026
ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو کڵێسایەی تۆمار کرد کە لە لایەن یەپەگە/سەدەگەوە وەک کارگەیەکی دروستکردنی دڕۆن بەکار دەهێنرا

Syria

تەبقە - AA

دەرکەوت، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە، کێلسایەکیان لە شارۆچکەی تەبقە سەر بە پارێزگای ڕەقە کە دوێنێ لە لایەن سوپای سووریاوە ئازاد کراوە، وەک کارگەیەک بۆ دروستکردنی درۆن بەکار هێناوە.

ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو کڵێسایەی تۆمار کرد کە لە لایەن یەپەگە/سەدەگەوە وەک کارگەیەکی دروستکردنی دڕۆن بەکار دەهێنرا و چەند تونێلێکیش بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە.

لە نهۆمی ژێرەوەی کڵێساکە، دیمەنی ئەو دڕۆنانەی کە بۆمبیان پێوە لێکێندراوە و هەروەها پارچەکانی درۆن و جۆرەکانی بۆمب، لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵووە تۆمار کرا.

سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردوو شارۆچکەی تەبقە سەر بە پارێزگای ڕەقەی لە تیرۆریستانی یەپەگە/سەدەگە کۆنتڕۆڵ کردبوویەوە.

سوپای سووریا لە ١٦ی کانوونی دووهەمدا، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە دەست تیرۆریستانی یەپەگە/سەدەگە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و دوای دەستوەرانی ئەمریکا، ڕێکخراوەکە ڕازی بوو لە ناوچەکە بکشێتەوە و دوای پێکدادانەکانیش، سوپای سووریا دەستی بەسەر دێرحافر، مەسکەنە و چەند ناوچەیەکی دیکە داگرت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın