تەندروستی, عێراق

هەولێر.. ھەڵمەتی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر، دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال:"بەمەبەستی خۆپارێزی و لەسەر رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەست پێکردنی ھەڵمەتێک بۆبەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنین کە لە میانی پێنج رۆژدا، ٣٥ تیم کاری تیادا دەکەن".

Heman Hussein Yaseen  | 13.09.2020 - نوێکردنەوە : 14.09.2020
هەولێر.. ھەڵمەتی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ھەڵمەتێکی لە سنووری پارێزگاکە راگەیاند کە پێنج رۆژ دەخایەنێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر، دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بەمەبەستی خۆپارێزی و لەسەر رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەست پێ کردنی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنین کە لە میانی پێنج رۆژدا، ٣٥ تیم کاری تیادا دەکەن".

بەگوتەی دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، ١٠ لەو تیمانە لەناو شاری ھەولێر و دەروازەکان دەبن، ئەوانی دیکەیش لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی ھەولێر ھەڵەمەتەکە ئەنجام دەدەن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر ئەوەیشی خستەڕوو کە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵمەتەکە، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەشداری تیادا دەکەن.

بەپێێ ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣٥ ھەزار و ٩٨٣ کەس و ھەزار و ٣٢٠ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın