تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا هەروا لە بەرزبوونەوەدایە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٤١٨ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 09.04.2021
هەرێمی کوردستان.. ژمارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا هەروا لە بەرزبوونەوەدایە

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥٤٢ تووشبوو، ٣٠٣ لە سلێمانی، ٢٣٢ لە هەولێر، ٧٦ لە گەرمیان، ٢٠ کەس لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٨ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٢٩ کەس، ٨٦ کەس لە سلێمانی، ٨٣ کەس لە هەولێر، ٢٠ کەس لە گەرمیان.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەک کەسیان لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٦٧ هەزار و ٩٠٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٣٠ هەزار و ٥٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١١٣ هەزار و ٢٣٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٥٢٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا سێ هەزار و ٧٦٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın