تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٩٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٤٨٣ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 09.04.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٩٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٢٥ تووشبوو، ٢٩٩ لە سلێمانی، ٢٦٣ لە هەولێر، ٧٤ لە گەرمیان، ٢٨ کەس لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٣ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٨٩ کەس، ٨١ کەس لە سلێمانی، ٩٢ کەس لە هەولێر، ١٩ کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و کەسێکیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر، یەک کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە گەرمیان.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٤٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٢٩ هەزار و ٣٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١١٢ هەزار و ٨١٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٧٧٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا سێ هەزار و ٧٦١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın