ئاگری جەنگ ماوەیەک ئاسمانی هەرێمی کوردستانی تاریک کرد
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ و پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پڕیشکی ئەو ئاگرەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و، بەتایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکەوتوون.
یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە، ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی غازبوو بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئەمەش ناوچەکەی تووشی قەیرانێکی سەختی کەمبوونەوەی وزە کردبووەوە.
ئەم قەیرانە گەیشتبووە ئاستێک کە جاروبار تاریکی باڵی بەسەر بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو شاردا دەکێشا و بەهۆی بڕانی کارەبای هەندێک لە "ترافیک لایتەکان"، ئاراستەکردنی ئۆتۆمبێلەکان و ڕێکخستنی کاتەکانی هاتوچۆ ئەستەم بوو.
لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، هاووڵاتیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سەرلەنوێ پەنایان بردەوە بەر مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەک و مۆلیدەی بچووک بۆ دابینکردنی چەند کاتژمێرێک کارەبا بۆ ماڵەکانییان.
لەو بارەیەوە، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ و پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پریشکی ئەو ئاگرە بە گشتی ناوچەکەی گرتووەتەوە و، بەتایبەتی کاریگەرییەکانی کە لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکەوتوون. یەکێک لە دەرەنجامە دەستبەجێیەکانی ئەم دۆخە، ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی غاز بوو بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئەمەش ناوچەکەی تووشی قەیرانێکی سەختی کەمبوونەوەی وزە کردەوە.
نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نەبەز مەجید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕاگەیاندبوو: "ئێمە لە دۆخی جەنگداین و لە کاتی جەنگیشدا حاڵەتی ئامادەباشی دەگیرێتەبەر. بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی و ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی غاز، کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدابوو کە لەو کاتەوەی کارەبا بڕاوە، خاوەن مۆلیدەکان هەموویان گەڕاونەتەوە سەر کار و بە چەند شێوازێک کارەبا دابەش دەکەن، بەڵام بۆ ئەوەی تێچووەکەی لەسەر هاووڵاتیان زۆر گران نەکەوێت، ناتوانن بەردەوام کارەبا بدەین.
ئەم دۆخە ماوەی هەفتەیەکی خایاند و دواتر کارەبای نیشتمانیی زیادییکرد و ئێستاش دۆخی کارەبا گەڕاوەتەوە حاڵەتی ئاسایی چونکە هەم کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی زیادی کردووە، هەم مۆلیدە ئەهلییەکان کەوتوونەتەوە کار بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییەی کە لە کارەبای نیشتمانییدا هەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
